کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە لەتاقیكردنەوەیەكی قورسدا روبەروی ئەتڵەتیكۆمەدرید دەبێتەوە

.

02:21 PM - 30/06/2020

بەرشەلۆنە لەتاقیكردنەوەیەكی قورسدا روبەروی ئەتڵەتیكۆمەدرید دەبێتەوە
وا بریارە ئەمشەو  یاریەكانی هەفتەی 33ی لالیگای ئیسپانی دەستپێبكات و بەرشەلۆنەش لەتاقیكردنەوەیەكی قورسدا میوانداری ئەتڵەتیكۆمەدرید دەكات  سەرەتاو سەعات 8و30 دەقیقەی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان لەیەك كاتدا دوو یاری بەرێوە دەچێت .
 ریاڵ مایۆركا پێشوازی لەسێڵتافیگۆ دەكات و سیڤیلیەش دەبێتە میوانی لیگانیس  لەسەعات 11ی شەو و لەیاریەكی بەهێز و لوتكەی ئەو جەولەیە یانەی بەرشەلۆنە لەیاریگای كامپ نو  و بەئامانجی كۆتایی هێنان بەلەدەستدانی خاڵەكان  روبەروی ئەتڵەتیكۆمەدرید دەبێتەوە  لەدوای دەستپێكردنەوەی یاریەكانی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە 4 خاڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە لوتكەی ریزبەندی لەبەرژەوەندی ریاڵ مەدریدی ركابەری لەدەستدا و ئێستا بە69 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە  بلوگرانا ئەوە باش دەزانێت لەدەستدانی هەر خاڵێكی تر ئەوا بەشێوەیەكی گەورە چانصی بۆ پارێزگاری كردن لەنازناوەكەی كەم دەبێتەوە  بەتایبەت كە یانەی ریاڵ مەدرید لەم جەولەیە یاریەكی ئاسانی هەیە لەبەرامبەر خیتافی  هەر بۆیە پێویستە لەسەر میسی و هاورێكانی بەهەر شێوەیەك بێت بردنەوە تۆمار بكەن بەڵام ئەركی ئاسان نابێت لەبەرامبەر ئەتڵەتیكۆمەدرید كە دوای یەكسان بونەكەی لە بەرامبەر بلباو .
  چوارەم  بردنەوەی بەدوای یەكی تۆمار كردووە و پلەی سێیەمی لەسیڤلیە وەرگرت  رۆخی بلانكۆس هەوڵ دەدات خراپی دابەزینی ورەی یاریزانانی بەرشەلۆنە بقۆزێتەوە بۆ درێژەدان بەبردنەوەكان و زامن كردنی بەشداری كردنی لەوەرزی داهاتوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا  جێی وەبیرهێنانەوەیە : دوا یاری نێوان هەردوو یانە لەم وەرزەی لالیگا لەهەفتەی 15ی خولەكە بوو  بەرشەلۆنە لە واندامیترۆپۆلیتانۆ بەگۆڵێكی لیۆنێل میسی بردنەوەی لەبەرامبەر ئەتڵەتیكۆمەدرید تۆمار كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە