کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد روبەروی برایتۆن دەبێتەوە

.

02:14 PM - 30/06/2020

 مانچستەریونایتد روبەروی برایتۆن دەبێتەوە
ئەمشەو  یاریەكانی هەفتەی 32ی پریمەرلیگ درێژەی دەبێت  یانەی مانچستەریونایتد دور لەیاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی برایتۆن .
  مانچستەریونایتد لەژێر سەرپەرشتی ئۆلی جونار سۆڵشایەری راهێنەری نەرویجی لەدوای دەستپێكردنەوەی یاریەكانی ئەم وەرزە  ئەنجامەكانی زۆر باشن چ لەئاستی پریمەرلیگ یاخود لەجامی ئینگلتەرا  بەجۆرێك لەو  4 یاریەی رابردوو  هیچ یاریەكی نەدۆڕاندووە و 2 بردنەوە و 2 یەكسان بونی تۆمار كردووە  لەجامی ئینگلتەراش گەیشتۆتە قۆناغی پێش كۆتایی دوای ئەوەی توانی لەقۆناغی پێنجەمدا شكست بەنۆریچ سیتی بهێنێت و یاریەكەی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێ بباتەوە  هەرچەندە ئەركی لەم یاریەدا تارادەیەك ئاسانە بەوەی لەكۆی روبەروبونەوەكانی لەگەڵ برایتۆن بردۆتەوە و ئەو یانەیەش لەریزیەندی خولەكە پلەی 15ی گرتووە  بەڵام سۆڵشایەر  دەیەوێت بەپشت بەستن بەئەستێرە دیار و بەتواناكانی ئەم یاریە ئەنجام بدات تا بتوانن سەركەوتنێكی تر تۆمار بكەن و لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی خولەكە بمێنننەوە  كە ئێستا شەیتانە سورەكان بە 49 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە و 3 خاڵ لەدوای ساوسهامپتۆنی پێنجەمە كە ئەو پلەیە دەیگەیەنێتە.
 وەرزی داهاتووی خولی ئەوروپی  بەڵام ویستی ئەو یانە زیاترە ئەویش بەشداری كردنیەتی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەگەر بتوانێت سەرجەم یاریەكانی بباتەوە و لەبەرامبەردایشدا ئەنجامی یاریەكانی لیستەرسیتی و چیڵسی سێیەم و چوارەمی ریزبەندی لەبەرژەوەندیان بن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە