کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆرگن كلۆپ داوایەك ئاراستەی هاندەرانی لیڤەرپوڵ دەكات

.

01:45 PM - 30/06/2020

یۆرگن كلۆپ داوایەك ئاراستەی هاندەرانی لیڤەرپوڵ دەكات
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی داوایەك ئاراستەی هاندەرانی یانەكەی دەكات و پێیان دەڵێت : پێویستە بەرێگایەكی پارێزراو و لەشوێنی تایبەت ئاهەنگ بۆ یەكەم نازناو بگێڕن لەدوای 30 ساڵ چاوەروانی  پێنج شەممەی رابردوو و دوای یەكلایی بونەوەی بون بەپاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ هاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵ لەدەرەوەی یاریگا ئانفێڵد ئاهەنگیان گێڕا و یاری ئاگرینیان هەڵدەدا  دواتر كۆبونەوە بۆ گێڕانی ئاهەنگ بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ بۆ یەكەم جار و لەدوای 30 ساڵ .
 ئەوەش لەكاتێكدابوو كە هەرەشەی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە ماوە  لەساڵی 1990 یانەی لیڤەرپوڵ نەیتوانیوە نازناوی پریمەرلیگ بەدەستبهێنێت  پێنج شەممەی رابردوو كاتێك مانچستەرسیتی نزیكترین ركابەری بەگۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ بەیانەی چیڵسی دۆڕا نازناوی خولەكە لەبەرژەوەندی رێدز یەكلایی بۆوە  لای خۆیانەوە پۆلیسی مێرسیساید بریارێكی دەركرد بە چڕكردنەوەی چاودێری ناوەندی شاری لیڤەرپوڵ و ئەوەش بووە هۆی بڵاوەپێكردنی ئەو قەرەباڵغەیەی دروست بووبوو بەهۆی ئاهەنگ گێڕانی هاندەرانی لیڤەرپوڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە