کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەكرێت چاكسازی بە پەلەی دارایی لە عیراق بكرێت

.

04:31 PM - 29/06/2020

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق هۆشداری دەدات  لە كاریگەریە نەرێنیەكانی دابەزینی نرخی نەوت و زیانەئابورییەكانی عیراق  بەهۆی ڤایرۆسی كۆرناوە و دووپاتی دەكاتەوە   ئەگەر چاكسازی بە پەلەی دارایی و ئابوری ئەنجام نەدرێت ئەوا رووبەرووی شۆكێكی وەها دەبنەوە كە لە توانایاندا نابێت چارەسەری بكەن.
وتیشی: ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە هۆی دارماندنی نرخی نەوت و زۆربەی كەرتە ئابوریەكانیشی لە جیهاندا پەك خست و تائێستاش نازانرێت بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە تاكەی بەردەوام دەبێت  لەو روەشەوە  بۆ وڵاتێكی وەك عیراق كە رێژەی سەدا 95 ی داهاتەكانی لە فرۆشتنی نەوتەوە دابین دەكات و خاوەن فەرمانبەرو موچەخۆرێكی زۆریشە زیانەكان چەند هێندە دەبن.
ئاشكراشیكرد  ئەگەر لەماوەی كەمتر لە ساڵێكدا دەست بە ئەنجامدانی چاكسازی نەكرێت  ئەوا 40 ملیۆن هاوڵاتی عیراقی ناچاردەكرێن بۆ ماوەی دوو ساڵ بخرێنە ژێر سیاسەتێكی توندی كەمكردنەوەی خەرجیەكانەوە.
بەپێی پێشبینیەكانیش   ئەمساڵ ئابوری عیراق بەرێژەی سەدا 10 رووبەری داكشان دەبێتەوەو لە كاتێكیشدا لە هەر پێنج هاوڵاتیەكی عیراق یەكێكیان پێویستی بە كۆمەك دەبێت  ئەوا بارگرانیەكی زیاتر رووبەروی حكومەت دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە