کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران لەسەر ناكۆكی نێوان حكومەتی عێِراق و حەشدی شەعبی ڕوونكردنەوە دەدات

.

01:50 PM - 29/06/2020

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی سەر بە حزبوڵای عیراقی لە لایەن حكومەتی بەغداوە پرسێكی ناوخۆیی عیراقەو ئێرانیش دەست ناخاتە كاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا تەئكیدی كردەوە حەشدی شەعبی هێزێكی نیشتمانی عیراقیەو لەسەر بڕیاری لێپرسراوان و مەرجەعە ئاینیەكانی عیراق دامەزراوەو بۆتە هێزێكی سەربازی ڕەسمی ئەو وڵاتە.
وەزارەتەكە دڵنیایی خۆشی دەربڕی بەرامبەر تواناكانی حكومەتی عیراق بۆ زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەكان و كۆنتڕۆڵكردنی پرسە ناوخۆییەكان و ئاراستەكردنی وڵاتەكەی بەرەو  سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە