کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی _ بەرهەمهێنانی سەوزە گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی

.

06:54 PM - 24/07/2019

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ئاشكرای دەكات: ئەمساڵ ملیۆنێك ‌و 300 هەزار دۆنم زەوی كراوە بە سەوزە و میوە‌و لە ئێستاشدا بەرهەمهێنانی سەوزە گەیشتۆتە ئاستێك كە لەسەدا 100ی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات.
ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لیژنەی دیاریكردنی بەروبوونی سەوزەو میوە كۆبوەوە‌و تیایدا قائیمقامی سلێمانی وتی: حكومەتی خۆجێیی هەموو كارئاسانیەك بۆ جوتیاران دەكات ‌و لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان، لە عەلوەی سلێمانی عمولە لە جوتیاران وەرناگیرێت.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ئاماژە بە پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی سەوزە كرا كە لەم وەرزەدا لەسەدا 100ی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات‌و پێویست بە هاوردەكردنی هیچ جۆرە سەوزەیەك ناكات.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، بۆ ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی ملیۆنێك‌و 300 هەزار دۆنم زەوی كراوە بە سەوزەو میوە و رۆژانە نزیكەی 3 هەزار تۆن سەوزەو میوە بەرهەم دەهێنرێت، بەجۆرێك رۆژانە هەزار‌و 200 تۆن شووتی‌و 900 تۆن خەیار لە كێڵگەو پرۆژە كشتوكاڵیەكان بەرهەم دەهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە