رێكخراوی جووتیارانی سەردەم: بڕ و نرخی كڕینەوەی گەنم كەمە و كرێی كارەباش گرانە

کوردستان 03:34 PM - 2026/07/21

رێكخراوی جووتیارانی سەردەم لە هەولێر، نیگەرانە لە ساغنەبوونەووی گەنمی جووتیاران و دەڵێت، ئەو دوو كۆمپانیایەی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە گەنمی جووتیاران بكڕنەوە بڕەكەی كەمە و نرخەكەشی هەرزانە.

سەرۆكی رێكخراوی جووتیارانی سەردەم داوا دەكات حكومەتی هەرێم پێداچوونەوە بەكرێی كارەبا بكات بۆ جووتیاران چونكە پارەیەكی زۆریان بۆ دێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو