كەشناسیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوەو لە هەندێك ناوچە دەكاتە 45 پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیو بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و گەرم دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باكوری رۆژئاوا دەبێت و خێراییەكەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ یەكشەممە، كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمان بە ساماڵی و گەرمی دەمێنێتەوە، خێرایی و ئاراستەی با و مەودای بینین هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن، بەڵام پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، بە یەك تا دوو پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەكانیش بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بەمجۆرە دەبن، لە گەرمیان 45 پلە، هەڵەبجە 43 پلە، هەولێر 42 پلە، سلێمانیو دهۆك 41 پلەو لە حاجی ئۆمەران 35 پلەی سیلیزی دەبێت.