کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

.

08:57 PM - 17/04/2015

نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان 64 دۆلار تێپەڕاند‌و دووەم بەرزترین ئاستی لەماوەی ئەمساڵدا تۆماركرد.
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهان نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برنت 25 سەنت بەرزبوەوە‌و گەیشتە 64 دۆلار‌و 23 سەنت، ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت 64 دۆلار‌و 95 سەنتی تۆماركرد‌و گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ئەمساڵدا.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكا 9 سەنت بەرزبوەوە‌و گەیشتە 56 دۆلار‌و 62 سەنت بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش بۆ بەردەوامی شەڕ‌و پێكدادانەكانی یەمەن‌و رادەستكردنی ئەمنیەتی كێڵگەی مەسیلە بە چەكداری هۆزەكان دێت كە بەگەورەترین كێڵگەی نەوتی یەمەن دادەنرێت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش سودێكی زۆری بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەبێت، بەتایبەت عیراق كە بەڕێژەی لەسەدا 90 پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە