کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەکنەلۆژیا مرۆڤایەتی دەپارێزێت

.

06:54 PM - 05/04/2020

مەزن مەحمود

لە سەرەتای سەرهاڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین لە مانگی12/2019  و لە کەمترین ماوەدا سەرتاساری جیهان بە بونی ئەو ڤایرۆسە نەگریسە بچکۆلانەیە ڕاچلەکین و کەم تا زۆر ووڵاتان ڕێگە چارەی تەندروستیان گرتەبەر بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان، توانرا زۆرترین زانیاری بەهۆی بونی تەکنەلۆژیا بڵابکرێتەوە ، بۆیە ئێستا گەر هەرکەسێک ئارەزوی وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو پاتا جیهانیە بکات دەتوانێت لە کامترین ماوەدا تەواوی زانیاریەکان وەربگرێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی بەرداوام ڕێنماییە تەندروستیەکان لەڕێی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە و بە ئاسانترین شێوە دەگاتە لای هاووڵیاتیان.

   لەم رۆژانەدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان زۆۆر بابەت بڵاو کرایەوە کە گوایە لەمێژودا زۆر جۆریتر لەم ڤایرۆسانە بونی هەبووە و ژمارەی زۆۆر زیاتر لەمە مرۆڤی لەناوبردوەو بەڵام بەشێوەی ئێستە مرۆڤ ترسی نەبووە و باس نەکراوە، ئەویش هۆکاری نەبونی ڕاگەیاندنی باش ونەبونی تەکنەلۆژیا وەک ئەم سەردەمەی ئێستا بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی تەندروستی بە سەرتاسەری جیهاندا.

ئەگەر ئەمرۆ جیهان وەک جاران بوایە بەدڵنیایەوە ڕێژەی مردن وەک هەموو پەتا و نەخۆشیەکانی پێشوو کارەساتێکی گەورەی جیهانی تۆمار دەکرد و ئێمەش نە زانیاریمان  دەبوو نە رێنماییەکانمان پێدەگەشت وە دەبوینە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەزیزان وخۆشەویستانمان بەبێ خواستی خۆمان.

ئاێستا کە ئێمە هۆکاری نەخۆشیەکە و چۆنیەتی بڵاوبونەوەی وشێوازی خۆپاراستنەکەی دەزانین ئەگەر هەچ ڕوداوێک ڕووبدات و ببینە هۆکاری بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکەو دەستی بگرین و رێنوێنی بکەین و بیبەینە ناو ماڵەکانمان بۆ خۆشەویستان وئەزیزانمان ئەوە دەبینە تاوانبار و بکوژ ودەکرێت رۆژێک وەک هەموو ئەوکەسانەی لە مێژوودا ناویان بە تاوانبار و بکوژ تۆمارکراوە ئێمەش بەوشێوەیە تۆمار بکرێن وببینە جێگای شەرمەزاری ئەم سەردامە کە لە تۆپی زانیاری و بونی ڕاگەیاندنی باش وتاکنەلۆژیای بەهێزداین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە