کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانكۆی سلێمانی 600 ڤی تی ئێم-ی تر دەداتە‌ تەندروستی

.

10:29 PM - 04/04/2020

زانكۆی سلێمانی 600 سامپڵی ئامادەكراوی تری لە ماددەی ڤی تی ئێم رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كرد ، لەو بارەیەوە د. ئاراس شاڵی مامۆستا لەبەشی بایلۆجی زانكۆی سلێمانی راگەیاند: زانكۆی سلێمانی 600 سامپڵی ئامادەكراوی تری لە ماددەی ڤی تی ئێم رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كردووە ، وتیشی: دوای ئەوەی ئەو ماددەیە دووجار كوالێتی كۆنترۆڵی بۆ كراوە، هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ ماددەی ڤی تی ئێم جیهانی نییە و زانكۆی سلێمانی بەردەوامیش دەبێت لەهاوكاری كردنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی.
ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر زانكۆی سلێمانی بەسەرپەرشتی د. ئاراس شاڵی لەبەشی بایلۆجی و د.دلێر محەمەد ساڵح لە بەشی كیمیا 1500 سامپڵی ئامادەكراوی لە ماددەی ڤی تی ئێم پێشكەش بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە