کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی كۆرۆناوە خواردنی گۆشتی چەند ئاژەڵێك لە چین قەدەغە كرا

.

11:55 AM - 02/04/2020

زانایانی بواری تەندروستی لەو بڕوایەدان ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاژەڵە كێوییەكانەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ، بەو پێیەی ژمارەیەك لە توشبوانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەو كەسانەبوون كە بەركەوتنیان هەبوو لەگەڵ بازاڕێكی تایبەت بە فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵە كێوییەكان لە ناوەندی شاری وهان، كە تێیدا شەمشەمە كوێرە و مار و سەگ و پشیلە و چەندین گیانداری كێوی دەفرۆشرا ، لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی شاری شینژین لە باشووری رۆژهەڵاتی چین، خواردنی گۆشتی سەگ و پشیلەی لە شارەكەی قەدەغە كرد، لای خۆیانەوە لێپرسراوانی ناوەندەكانی تەندروستی لە باشووری چین رایانگەیاند لە سەرەتایی مانگی داهاتووەوە قەدەغەكردنی بازرگانی گۆشتی سەگ و پشیلە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە ، هاوكات پێشنیاریشیان كردووە خواردنی كیسەڵ و بۆق كە یەكێكن لە خواردنە باوەكانی ناوچەكانی باشووری چین ، قەدەغە بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە