کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆدۆریۆزۆلا لە جێهێشتنی ریاڵ مەدرید نزیكدەبێتەوە

.

03:08 PM - 21/01/2020

 راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا جەختیان لەوەكردەوە: ئەلڤارۆ ئۆدۆریۆزۆلای بەرگریكاری لای راستی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا هەوڵی جێهێشتن یانەكەی دەدات.
بە پێی ئەو هەواڵەی رادیۆی كۆبی ئیسپانی  بڵاویكردۆتەوە: یاریزانی ناوبراو گرێبەستێكی تا ساڵی 2024لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە و بە هۆی زۆری ئەو گرێبەستانەی لەماوەی رابردوودا پێشكەشیكراوە، پێدەچێت لەماوەی داهاتوودا ریزەكانی ئەو یانەمەدریدییە جێبهێێڵت.
ئۆدۆریۆزۆلا لە لایەن یانەكانی سیڤیلیە و ئەتڵەتیك بیلباو زۆر گرنگی پێدەدرێت و پێدەچێت داهاتووی ئەویاریزانە ئیسپانییە لەیەكێك لەو دوو یانەیە بێت.
ئەو یاریزانە ئیسپانیە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە پێگەیەكی سەرەكی لە پێكهاتەی زینەدین زیدانی راهێنەر بەدەست بهێنێت بیر لە جێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەسەرەتای ئەم وەرزەوە تەنها لە پێنج یاری یانەكەی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكان بەشداری كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە