کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ دەرگای رۆشتن بە رووی شاكیری دادەخات

.

11:50 AM - 21/01/2020

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیتاڵیاوە رایانگەیاند : یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بیرۆكەی دەستبەرداربوون لە تواناكانی شێردان شاكیری یاریزانی سویسری یانەكەیان لە میركاتۆی زستانەدا رەتكردۆتەوە   بە پێی هەواڵێكی تۆڕی سكای سپۆرتس : یانەی رۆما هەوڵەكانی خۆی چڕكردبۆوە لە پێناو ئەوەی تواناكانی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنێت بەڵام سەرباری ئەوەی ئەو یاریزانە لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد بەشداری پێنەكرا   ئیدارەی ئەو یانە ئینگلیزیە رێ بە رۆشتنی ئەو یاریزانە سویسرییە نادات   تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتس باسی لەوەشكرد : رۆما هێرشبەرێكی نوێی دەوێت و لەئەگەری  شكستهێنانی گرێبەستی شاكیری ئەوا روو لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ سۆسۆ دەكەن كە ئەو یاریزانەئیسپانییەش پێشتر لە ریزی یانەی لیڤەرپوڵ یاریدەكرد   شاكیری لە هاوینی 2018لە ریزی یانەی ستۆك سیتیەوە پەیوەندی بە  لیڤەرپوڵەوە كرد و بەڵام لە لایەن یۆرگن كڵۆپی راهێنەرەوە وەك یاریزانی سەرەكی پشتی پێ نابەسترێت و لە زۆربەی كاتەكان لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە