کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مرۆڤی بێ شوناس

.

11:38 AM - 04/01/2020

مرۆڤی بێ شوناس
دێرین عەلی


ئەوەی جێگەی نیگەرانی منە لە ئێستادا ئەوەیە تاڕادەیەكی زۆر مرۆڤەكانی چوار دەورم و ئەو ژینگەیەی تیایدا دەژین، تووشی جۆرێك لەسەر لەشێواوی و بێ ئامانجی بووە، زۆرینەی مرۆڤەكان بەجرێك لەجۆرەكان كەوتوونەتە ژێر هەژمون و كاریگەری ئایدیا سیاسییەكانەوە، هەم كاریان تێكردووەو هەمیش ئاراستەی دەكەن، مامەڵەو هەڵسوكەوتی ئادەمییەكانی ئەم سەردەمە، بەجۆرێكە هەندێك جار خۆشیان تووشی بەدگومانی دەبن بەرامبەر ئەو كردارەی دەیكەن و ئەو گوفتارەی دەری دەبڕن، دەتوانم بڵێم مرۆی ئەم سەردەمە مرۆیەكی بێ شوناس و بێ ئەدگارە. بەبێ ئەوەی ناچاربێت، پاساو دەهێنێتەوە بۆ هەموو شت، بیانوی هەیە بۆ كردن و نەكردنی ئەوەی باوەڕی پێی نیە، بەرپرسیار نیە بەرامبەر ئەو ئەركەی پێی سپێردراوە لەكۆمەڵگەدا، مولتەزیم نیە بەوەی پێی دەوترێت ئینتیمای كەسی و بیركردنەوەی ژیرمەندانە، لەهەموو شت یاخییەو بەكەمترین شتیش رازییە، تاڕادەیەكی باش دەتوانم بڵێم، بەشێك لەمرۆی ئەم سەردەمە، هەم ئامانج و ستراتیژەكەی لێ ون بووە، هەم خۆشی داوەتە دەست تۆفانێك كە نازانێت بەكوێی دەگەیەنێت.

خۆ ونكردنی تاك لەئێستادا، پەیوەندی بەزۆری و جۆراوجۆری پەیوەندییەكانیەوە هەیە،  بەڵام لەنێو قەرەباڵغییەكانی ژیاندا، هەمیشە تەنهایەو هەست بەتەنهایی خۆی دەكات و بۆ سوچێك دەگەڕێت، خۆی تێدا بدۆزێتەوە، بەڵام زۆرجار ئەو سووچە تووشی نائومێدی و داڕمانی داهاتووی دەكات.

كاریگەری و سێبەری سۆشیالمیدیاو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، لەسەر مرۆڤی ئەم سەردەمە، بەجۆرێكە، دای بڕیوە لەهەموو پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی تەندروست، هەمووان وەك رۆبۆتێك بەدەست ئاپەكانی سەر مۆبایلە زیرەكەكانیانەوە، رۆژەكانیان بەڕێ دەكەن، بەبێ ئەوەی هەنگاوێكی كرداری دروستیان نابێت بەرەو ئەو ئامانجەی لەژیاندا هەیانبوو.

شپرزەیی و دڵە ڕاوكی و ترس و كۆمەڵێك خاڵی دی تەواو، بەسەر تاكی ئەم كۆمەڵگەیەی ئێمەوە بوونی هەیەو كاریگەری هەیە و رەنگدانەوەی لەسەر رەفتارو گوفتارو بیركردنەوەی زۆرینەمان جێهێشتووە، ئەمەش هێندەی تر تاكێكی پەراوێزخراوو بێ ئامانجی دروستكردووە، كە پێكەوە داهاتووی نەوەیەك دەخەنە بەردەم مەترسی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە