کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باشترینەكانی هەفتەی چوارەمی پریمەرلیگ دیاریكرا

.

03:45 PM - 01/09/2015

 لە پریمەرلیگیش هاوشێوەی خولەكانی تر دوای كۆتایی هاتنی یاریەكانی هەفتەی چوارەم باشترینەكانی ئەو هەفتەیە دیاریكرا و پشكی شێر بەر یانەی ساوسهامپتون كەوتوە، گۆڵچی بریتیە لە تیم هاوارد لە ئیڤەرتۆن، بەرگریكاران پێكهاتوون لە باكاری سانیا لە مان سیتی و ویلیامز لە سوانزی سیتی و كلارك و ئاماڤی لە ئەستۆن ڤێلا، لە هێڵی ناوراستیش مانی و تادچ لە ساوسهامپتون و ڤیلا لە ساندەرلاند و فێرناندینهۆ لە مان سیتی، هێرشبەرانیش پێكهاتوون لە پیلی لە ساوسهامپتون و گۆمێز لە سوانزی سیتی، ئەوەی جێی سەرنجە  هیچ یاریزانێكی ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و چێڵسی و مان یونایتد لە پێكهاتەكەدا نابینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە