کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رائول گارسیا چووە ئەتلەتیك بلباو

.

03:43 PM - 01/09/2015

 بە شێوەیەكی رەسمی و بەر لەداخستنی بازاری گواستنەوەی هاوینە رائول گارسیا ئەتلەتیكۆ مەدریدی بەجێهێشت و پەیوەندیكرد بە ئەتلەتیك بلباوەوە، یانەی ئەتلەتیك بلباو لەسەر پێگەی رەسمی خۆی ئاشكرایكردوە: كە بە سەركەووتوانە گفتوگۆكانیان كۆتایی هێنا لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید و بە شێوەیەكی رەسمی رائول گارسیاییان گواستەوە ریزەكانیان، هەروەها ناوبراو بە شێوەیەكی باش پشكنینە پزیشكیەكانی تێپەراندوە و بۆندێكی بۆ ماوەی 4 وەرز لەگەڵ بلباو ئیمزا كرد، ئاماژەی بەوەشداوە: لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بری 8 ملیۆن یۆریان داواتە یانە مەدریدیەكە، جێی باسە رائول گارسیا لە ساڵی 2007 وە لە ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری دەكات و لە كۆی 216 یاری 26 گۆڵی تۆمار كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە