کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی نوێنەران پارێزگاری موسڵ و جێگرەكانی لەكارەكانیان دوورخستەوە

.

07:23 PM - 24/03/2019



بەپێی ئەو سەرچاوانەی لەناو پەرلەمانی عیراقەوە دەستكەوتوون پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 24ی ئازاری 2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبۆتەوە  و تیایدا باس لە روداوەكانی موسڵ و  سزادانی لێپرسراوانی ئیداری كەمتەرخەم كراوە. هەر بەپێی ئەو زانیارییانە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریداوە پارێزگاری موسڵ و جێگرەكانی لە پۆستەكانیان دووربخاتەوە و لیژنەیەكی كاتی لەپارێزگاكە پێكبهێنێت بۆ بەڕێوەبردنی كارە ئیدارییەكانی ئەو پارێزگایە تا ئەو كاتەی پارێزگایەكی نوێ بۆ موسڵ هەڵدەبژێردرێت.
رۆژی 22ی ئازاری 2019 لەسەر رووداوی نقومبوونی كەڵەكێك لە موسڵ و گیانلەدەستدانی دەیان هاووڵاتی، سەرۆك كۆماری عیراق وەك یەكەم لێپرسراوی باڵای دەوڵەت سەردانی شارەكەی كرد و لەنزیكەوە گوێبیستی داواكارییەكانی هاوڵاتیان بوو و بەلێنی پێدابوون هەموو داواكارییەكانیان بەهەند وەربگرێت و بەجددی كار بۆ جێبەجێكردنیان بكات. هەروەك لەهەمان رۆژدا لەسەر هەمان روداو، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد نەوفل حەمادی ئەلعاكوب، پارێزگاری موسڵ و دوو جێگرەكەی لە پۆستەكانیان دووربخاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە