کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەی نەوتی هەرێم

.

08:07 PM - 29/08/2015

پەرلەمانتارێكی عیراق رایدەگەیەنێت، لەمانگی ئابدا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە نەكردوە‌و سەرجەم گفتوگۆكانیش لەبارەی پرسی نەوتەوە لەنێوان هەردوولادا وەستاون. عەبدولقادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئابدا هیچ بڕە نەوتێكی هەرێمی كوردستانی تەسلیمی حكومەتی عیراق نەكردوە، بۆیە باڵانسی هەرێم لەو رووەوەو بۆ مانگی ئاب لە لای حكومەتەكەی عەبادی سفرە. راشیگەیاند: حكومەتی عیراق تائێستا پابەندە بە ناردنی بڕێك پارە، وەك پارەی گەنم و جۆی جوتیاران و قەرەبووی خۆراكی فەوتاوی مانگانەی هاوڵاتیانی هەرێم، بەڵام سەرجەم گفتوگۆكان لەبارەی پرسی نەوتەوە لەنێوان هەردوو حكومەتەكەدا وەستاوە. لەكۆتایی ساڵی 2014دا رێكەوتنێك لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی فیدراڵی ئیمزاكرا‌و بەپێی رێكەوتنەكەش دەبوو هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی خۆی لەگەڵ 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا بكات‌و لەبەرامبەریشدا بەغدا پشكی لەسەدا حەڤدەكەی هەرێم خەرج دەكات، بەڵام رێكەوتنەكە جێبەجێ نەكرا‌و لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵیشەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی لە فرۆشتنی نەوتدا راگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە