کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن پلان بۆ میركاتۆ دادەنێت

.

01:56 PM - 21/03/2019

 یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پلان بۆ ئەنجامدانی شۆرَشێكی گەورە دادەنێت لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو بەتەرخان كردنی بودجەیەكی زۆر گەورە لەپێناو بەهێزكردنی ریزەكانی بۆ وەرزی داهاتوو، بایرن میونشن لەقۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرایە دەرەوە ئەوەش كاروانی ژمارەیەك یاریزانی ئەو یانەیەی لەكۆتایی نزیكتر كردەوە لەدوای ئەم وەرزە، بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بایرن میونشن بەلانی كەم بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستەكانی میركاتۆی هاوین تەرخان دەكات، وا بریارە ئارین رۆبن كە تەمەنی 35 ساڵە كۆتایی ئەم وەرزە ریزەكانی یانە باڤاریەكە بەجێ بهێڵێت و پێشبینی دەكرێت فرانك ریبیری هاورێشی بەهەمان شێوە لەو یانەیە بروات، ئەو یانە ئەڵمانیە لەبەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ بینجامین پاڤاردی فەرەنسی ئیمزا كردووە بۆ قەرەبووكردنەوەی رۆیشتنی رافینیای بەرازیلی كە دوای ئەم وەرزە دەروات، لەلایەكی ترەوە یانە باڤاریەكە گرنگی بە لۆكاس هیرناندیزی بەرگریكاری ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و كالۆم هۆدسۆن ئۆدۆی هێرشبەری چیڵسی ئینگلیزی و تیمۆ ڤێرنەری ئەستێرەی لایپزیگی ئەڵمانی دەدات، بەهەمان شێوە پێشبینی دەكرێت گرێبەستی خامیس رۆدریگیزی كۆڵۆمبی لەخواستنەوە بكاتە هەمیشەیی لەبەرامبەر 42 ملیۆن یۆرۆ، راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان باسیان لەوەشكردووە: نیكۆلاس پیپی یاریزانی لیل یەكێكی ترە لەئامانجەكانی بایرن كە گواستنەوەی 80 ملیۆن یۆرۆی پێویستە، جێی باسە: بایرن میونشن هاوینی 2017 بڕی 116 ملیۆن یۆرۆی خەرج كرد كە ژمارەیەكی پێوانەیی بوو لەمێژوی یانەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە