.
07:12 PM - 19/03/2019
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دەكاتو لەسەرەتای مانگی داهاتووشەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی رێنمایی تایبەت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەك ئاڕاستەی گەنجینەكان دەكات، بۆ ئەوەی لیستی مووچەی بێ پاشەكەوتی لەسەر ئامادەبكرێت، تاوەكو هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی (12)ی 2018 گرفت دروست نەبێت و بەرچاو ڕوونیش بدرێت بە بەڕێوەبەری ژمێریاریی فەرمانگەكان.
هەروەها لەدوای جەژنی نەورۆز، وەزارەتی دارایی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە، بۆ ئەوەی لەرۆژانی (3 و 4)ی سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێتو بەراورد بەم مانگەش پێشبخرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە