کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسلێمانی رێگری لەبەرزبونەوەی نرخ دەكرێت

.

04:52 PM - 10/03/2019


 سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە دوكاندارەكان، كە نرخ بەرزنەكەنەوەو ئەگەریش هاوڵاتیان هەر نرخ بەرزبونەوەیەكیان بینی لیژنەكەیان ئاگادار بكەنەوە.
(گۆران قادر) سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، پێشترو ئێستاو داهاتووش بەردەوام لیژنەكانیان چاودێری بازاڕدەكەن و ڕێگری دەكەن لەوەی بەهەر بیانویەكەوە نرخ بەرزببێتەوە.
وتیشی، گرنگە هاوڵاتی ئەوە بزانێت، كاتێك ئەو پارەیەی دێتە دەست، بەلێشاو ڕوونەكاتە بازاڕو خواست لەسەر كاڵاكان زۆر نەكات، بەجۆرێك بازاڕ بشێوێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەم سیستمی پاشەكەوتە وانەیەكی فێری موچەخۆران كردبێت، كە ئەو مووچەیەی حكومەت بۆی پاشەكەوت كردوون، لەمەودوا مووچەخۆر خۆی پاشەكەوتی بكات‌و قورساییەكی زۆر نەخەنە سەر بازاڕ، بۆ ئەوەی خواست زۆر نەبێت و نرخ بەرزنەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەكرد، هەر كەسێك نرخ بەرزبكاتەوە سزا دەدرێت و هاوڵاتیانیش ئەگەر بەرزبونەوەی نرخیان لەهەر شوێنێك بینی پەیوەندی بەلیژنەكانی قایمقامیەتەوە بكەن.
 


 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە