کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی توركمانی

.

08:20 PM - 15/01/2019



سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح  ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ١٥|١|٢٠١٩ له‌ كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ شێخ ته‌قی مه‌ولا و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی پێكهاته‌ی توركمانی.

له ‌میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و بونیادنانی وڵات كرد له‌ رێگه‌ی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌قامگیری و فه‌راهه‌م كردنی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان، هاوكات به‌رێزیان ته‌ئكیدی له‌ پاراستنی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان كرده‌وه‌ بۆ پیاده‌كردنی ڕۆڵی كاریگه‌ریان له‌خزمه‌تی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات و ده‌ستەبه‌ركردنی مافه‌كانی پێكهاته‌ی توركمان.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ رێز و سوپاسی خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆمار دەربڕی لە پای هه‌ڵوێسته‌كانی لە پشتگیری توركمان و پێكهاته‌كانی تر به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت دووپات كرده‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە