کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی ئێران: ئەوروپییەكان و ئەمریكییەكان دوو دیوی یەك دراون

.

01:36 PM - 15/01/2019

پەرلەمانتارێكی ئێران رایدەگەیەنێت ئەوروپییەكان و ئەمریكییەكان دوو دیوی یەك دراون.
حوجەتلئیسلام موجتەبی زولنور پەرلەمانتاری ئێران و سەرۆكی لیژنەی ئەتۆمی لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی رەخنە لەمامەڵە و هەڵسوكەوتی وڵاتانی ئەوروپی دەگرێت لەبەرامبەر رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی تاران و رایدەگەیەنێت: راستە ئەوروپییەكان وەك ئەمریكا لەرێكەوتنەكە نەكشاونەتەوە، بەڵام ئەوەش بەهۆی ئەوەیە چاویان بڕیوەتە بەرژەوەندییەكانی ئێران.
ئەو پەرلەمانتارەی ئێران ئاماژە بەوە دەكات: بابەتی لەخۆگرتنی پۆڵەندا بۆ كۆنگرەیەكی دژ بەكۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرپەرشتی ئەمریكا جێگەی قبوڵ نییە و بەپێویستیزانی حكومەتی ئێران وەڵامێكی گونجاوی ئەو هەنگاوە بداتەوە.  وتیشی: ئەوروپییەكان و ئەمریكییەكان وەك دوو دیوی دراوێكن و  دژ بە بەرژەوەندییەكانی ئێران دەجوڵێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە