کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەگەر پەلاماری كورد بدەن ئابوریتان دەڕوخێنین

.

12:30 PM - 14/01/2019

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەتوێتێكی نوێی كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، بەجۆرێكی وەك هەڕەشە ئامێز بە توركیا دەڵێت: ئەگەر هێرش بكەنە سەر كوردەكانی سوریا، كارەساتێكی ئابووری بەسەر توركیا دەهێنین و ئابورییەكەتان دادەڕمێنین ,  هەروەك ترەمپ لەتویتەكەیدا باس لەوەشدەكات ناوچەیەكی لەچەك داماڵراو لەباكوور و   خۆرهەڵاتی سوریا دروستدەكەن بۆ ئەوەی كورد لەهەر هێرشێكی سەربازی بپارێزن , لەبەرامبەرئەوەشدا داوا لەهێزە كوردییەكانی سوریا دەكات هەوڵنەدەن توركیا تووڕە بكەن و خۆیان بەدووربگرن لەدروستكردنی هەر ئاڵۆزییەك لەگەڵ ئەنكەرە.
ترەمپ لەتویتەكەیدا دەشڵێت روسیا و ئێران و سوریا گەورەترین سوودمەندبوون لەسیاسەتە درێژخایەنەكانی ئەمریكا لەماوەی جەنگی دژ بەتیرۆریستانی داعش و تێكشكاندنیان لە سوریا. دەشڵێت هەروەها ئەمریكاش سوودمەندبووە، بەڵام ئێستا كاتی ئەوەهاتووە سەربازانی ئەمریكا بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە