کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سۆلشایەر لەبەردەم دەستكەوتێكی مێژویدایە لەبەرامبەر تۆتنهام

.

11:26 AM - 12/01/2019

 ئولی جونار سۆلسكایەری نەرویجی و راهێنەری یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی یەك شەممە سەركردایەتی یانەكەی دەكات لەئەركێكی قورسدا كاتێك لەهەفتەی 22ی پریمەرلیگ لە یاریگای ویمبڵی دەبنە میوانی یانەی تۆتنهام   رۆژنامەی مانچستەر ئیڤنینگ نیوز ئاشكرای كرد : سۆلسكایەر لەبەردەم دەستكەوتێكی مێژویدایە ئەگەر بتوانن لەتۆتنهام ببەنەوە   بەجۆرێك دەستكەوتەكەی مات پاسپی راهێنەری ئەفسانەیی مانچستەریونایتد یەكسان دەكاتەوە بەبردنەوەی لەیەكەم پێنج یاری وەك راهێنەری یانەكە لەخولی ئینگلیزی   سۆلسكایەر كە لەجێگای خۆسێ مۆرینهۆ ئەركی راهێنەرایەتی شەیتانە سورەكانی وەرگرت  سەركەوتو بووە لەتۆمار كردنی 4 بردنەوەی لەدوای یەك لەپریمەرلیگ لەبەرامبەر هیدیرسفێڵدتاون و كاردیف سیتی و نیوكاسڵ و بۆرنمۆس   هەروەها لەجامی یەكێتی ئینگلتەراش لەبەرامبەر ریدینگ سەركەوتنی تۆمار كرد و بووە یەكەم راهێنەر 5 یاری یەكەم لەگەڵ یانەكەی لەسەرجەم پاڵەوانێتی یەكان تۆمار بكات    جێی باسە : یانەی مانچستەریونایتد بە38 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی پریمەرلیگی گرتووە بەجیاوازی 3 خاڵ لەئارسناڵی پێنجەم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە