کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسول عەلی پیرۆزبایی لە كوردستانی نوێ دەكات

.

02:35 PM - 11/01/2019

كۆسرەت ڕەسول عەلی پیرۆزبایی لە كوردستانی نوێ دەكات

‎لە بیرەوەری بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ، یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی كوردی و یەكەم ڕۆژنامەی دوای ڕاپەڕین، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و ستافی نووسین و ستافی كارگێڕی كوردستانی  نوێ دەكەم و هیواخوازم پێشەنگ بن لە گەیاندنی ئەركی ڕۆژنامەنووسییانەی خۆتان.
‎بیست و هەشت ساڵ لەمەوبەر، لە هەولێری پایتەخت، بە. بەشداری نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی دڵسۆزو كارامە، لە كاتێكدا هێشتا ڕاپەرین لە سەرەتای گەیشتن بە ئامانجەكانی بوو، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دەستپێشخەرییەكی ناوازەیدا ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی وەك یەكەم دیاری لەبواری ڕاگەیاندن پێشكەشی خوێنەرانی كورد كرد.
‎ئەمڕۆ لەناو لێشاوێك لە میدیاو لە بەرامبەر پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكاندا، هێشتا كوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەكی خاوەن سەنگ و قوڕسایی خۆیەتی و پێویستە بۆ لەمەودوا، بە پێداچوونەوە بە دۆخی نوێی میدیا لەكوردستان و گۆڕانكاری و پێشهاتە چاوەڕوانكراوو ئەگەرە نوێكان، كوردستانی نوێ لە قالبێكی نوێدا بەردەوام بێ و وەك هەمیشە كوردستانی نوێی هەموو چین و توێژە جیاوازەكان بێ.
‎جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی هەموو ئەوانە دەكەم كە لەیەكەم ڕۆژی دەرچوونیەوە تا ئەمڕۆ لەكوردستانی نوێ كاریان كردووەو خزمەتیان كردووە.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە