کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەنگیز چاندار: مام جەلال بۆتە داینەمۆی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا

جەنگیز چاندار

11:30 AM - 22/03/2015

جەنگیز چاندار نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری توركیا و دۆستی گەلی كورد ، لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردسات نیوز، باسی لەرۆڵی گرنگی سەرۆك مام جەلال كرد لەپرۆسەی ئاشتی لەتوركیا و رایگەیاند: مەحاڵە بەبێ ناوهێنانی مام جەلال باسی ئەو پڕۆسەیە بكرێت، بەهۆی ئەوەی هەموو كاتێك پڕۆسەی ئاشتی توركیا هەر بەهەوڵی (مام جەلال) بووە و هەر ئەویش بۆتە داینەمۆی شەمەندۆفێری ئاشتی لە توركیا. لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا جەنگیز چاندار وتیشی: پرۆسەی ئاشتی لە توركیا كەوتۆتە سەر رێڕەوی خۆی و چیتر بۆ دواوە ناگەڕێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە