کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارتینێز هانی هازارد دەدات چێڵسی جێبهێڵێت

.

02:43 PM - 17/07/2018

رۆبێرتۆ مارتێنێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا دوای بەدەستهێنانی پلەی سیێەمی جامی جیهانی 2018ی روسیا هانی ئیدین هازاردی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی دەدات ریزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی جێبهێڵێت.
لای خۆیەوە ئەو راهێنەرە ئیسپانە لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كادینا سێری ئیسپانی دووپاتیكردەوە: ئێستا باشترین كات و گونجاوترینە بۆ ئەوەی هازارد ریزی یانەكەی جێبهێلێَت و ئەزموونێكی نوێ یاریكردن لە ریزی یانەیەكی تر تاقیبكاتەوە بەو پێیەی ئەو یاریزانەبەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكات لە ئێستادا لە تونایدایە سەركردایەتی یانەیەكی بەهێزی جیهانی  بكات، ووتیشی: شێوازی یاریكردنی هازارد پشت دەبەستێت بەو لێهاتوییەی هەیەتی و پێموایە لە ئێستادا گەیشتۆتە باشترین ئاستی لەكاروانی وەرزشی خۆی، شایەنی باسە لەماوەی رابردوودا چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی ناوی ئەو یاریزانە بەلجیكیەیان وابەستەكردبوو بە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و جێگرتنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە بەرەسمی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە