کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران وێنەی چەندكوژراوێكی لەسەر سنوری عیراق بڵاوكردەوە كەبەتیرۆریست ناویبردوون .

.

02:13 PM - 16/07/2018

ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئیرنای ئێرانی وێنەی تەرمی چەند چەكدارێكی كوژراو بڵاوكردەوە كەلەپێكداداندا لەگەڵ  هێزێكی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران لەناوچەی نۆدوشە-ی  سەر بە پارێزگای كرماشانی لەخۆرئاوای ئێران كە هاوسنوورە لەگەڵ  عیراق، كوژرابوون.
ئاژانسە ئێرانییەكە لەرێگەی فەرماندە سەربازییەكانی سوپای پاسدارانەوە بڵاویكردەوە گرووپێكی چەكداری دوژمن بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بێ ئەوەی ناوی گرووپەكە ببات ئایا تیرۆریستانی داعش بوون یاخود سەر بە حزبەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بوون، هەوڵیانداوە لەرێگەی دزەكردن لەناوچەی نودوشەی سنووری پارێزگای كرماشان بۆ ناو قوڵایی خاكی ئێران، كار بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆی ئێران بكەن , وتیشی لەدوای پێكدادانەكان چەكدارەكان كوژراون و یەكێكیشیان برینداربووە , هەروەك ئاماژەی بەوەشكرد لەو پێكدادانەدا سەربازێكی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران كوژراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە