کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدین هازارد بە باشترین یاریزانی یاری نێوان بەلجیكا و ئینگلتەرا دیاریكرا

.

11:35 AM - 15/07/2018

دوا بەدوای تەواو بوونی یاری دەستنیشان كردنی پلەكانی سێیەم و چوارەمی جامی جیهانی روسیا   كە بە بردنەوەی هەڵبژاردەی بەلجیكا كۆتایی پێهات   ئیدین هازاردی ئەستێرەی ئەو هەڵبژاردەیە لەلایەن لیژنەی رێكخەری جامەكەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەكەی پێ بەخشرا   ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لەو یاریەدا هازارد توانی ئاستێكی زۆر بەرز و كەم وێنە پێشكەش بكات و لە هەمان كاتیشدا ئەو ئەستێرەیە توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی ببەخشێتە هەڵبژاردەكەی   لە چاوپێكەوتنێكیشدا هازارد ئاماژەی بەوە كرد : ئەركیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاسان نەبوو   بە تایبەتی لە كاتێكدا كە لە چەند رۆژی رابردوودا یاریەكی زۆر بەهێزیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەنجامدا   بەڵام بەهۆی ئاست بەرزی و توانای جەستەیی یاریزانەكانیان توانیان بردنەوە دەستەبەر بكەن و ببنە خاوەنی میدالیای برۆنزی جامەكە   لە كۆتایی قسەكانیشدا هازارد خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كە بە باشترین یاریزانی یاریەكە دیاریكراوە و باسی لەوەش كردووە : بەدەست هێنانی پلەی سێیەمی مۆندیالی روسیا لای ئەو گرنگیەكی زیاتری هەیە و هیواداریشە لە داهاتوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی ووڵاتەكەی ئەنجامی باشتر و شایستە تر بەدەست بهێنێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە