کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پشیلەكە پێشبینی بردنەوەی كرواتیا دەكات لەبەرامبەر فەرەنسا

.

12:20 PM - 14/07/2018


 وا بریارە رۆژی یەك شەممە و لە یاری كۆتایی 21 مین پاڵەوانێتی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و كرواتیا لەسەر یاریگای لۆژنیكی لە مۆسكۆی پایتەخت روبەروی یەك ببەنەوە  هاوشێوەی پاڵەوانێتی یەكانی پێشوو بۆ پێشبینی ئەنجامی یاریەكان كە پشت بە ئاژەڵەكان دەبەسترا .
 لە روسیا و بۆ دیاری كردنی لایەنی براوەی هەڵبژاردە بەشدارەكانی مۆندیال پشت بە پشیلە دەبەستن  بۆ ئەنجامی یاری كۆتایی مۆندیال لە نێوان فەرەنسا و كرواتیا دوو ماسی لەناو دوو قاپدا دانرا كە هەر قاپێك ئاڵای وڵاتێكی لەسەر دانراوە و پشیلەكە لەكام قاپە ماسیەكە بخوات واتە ئەو هەڵبژاردەیە دەبێتە پاڵەوان .
 پشیلەكە ئەو ماسیەی خوارد كە تایبەتە بەهەڵبژاردەی كرواتیا و بەوەش كرواتیای دیاری كرد بۆ بردنەوەی یاریەكە و بونە پاڵەوان

LhYvacLkuVo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە