کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان رۆیشتنی ئیدێری بۆ خولی چینی راگەیاند

.

12:06 PM - 14/07/2018


 یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی رۆیشتنی یاریزانێكی بۆ ریزەكانی یانەی گیانگسۆ سۆنینگی چینی راگەیاند  لەبەیاننامەیەكدا یانەی ئینتەرمیلان رونیكردۆتەوە ئیدێر سیتادین مارتینێزی هێرشبەر كە تەمەنی 31 ساڵە ریزەكانی یانەكەی بەرەو خولی چینی بەجێ هێشت  ئیدێر دوای ئەوەی 86 یاری بەدرێسی یانەی ئینتەرمیلانەوە ئەنجامدا و 14 گۆڵی تۆمار كرد  ئەزمونێكی تازە تاقیدەكاتەوە لە كاروانی یاریكردنی لەخولی چینی كە خاوەندارێتی یەكەی ئەو گروپە وەبەرهێنەرەیە كە یانە ئیتاڵیەكەشی هەیە  ئەو هێرشبەرەی كەهەڵگری رەگەزنامەی بەرازیلی و ئیتاڵی یە لەریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداری لە 26 یاریدا كردووە و لەجامی وڵاتانی ئەوروپای ساڵی 2016 لەفەرەنسا یەكێك بوو لەیاریزانەكانی پێكهاتەی ئەو هەڵبژاردەیە  بەوەش ئینتەرمیلان لەمیركاتۆی ئەم هاوینە دەستبەرداری سێیەم یاریزان بوو لەدوای یۆتۆ ناگاتۆمۆ بۆ گەڵەتەسەرای و دیڤید سانتۆن بۆ یانەی رۆما  جێی ئاماژە پێكردنە ئیدێر لەئیتاڵیا یاری بۆ یانەكانی بریچیا و چیزینا و سامپەدۆریا كردووە پێش ئەوەی لەساڵی 2016 پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە