کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید و رێگای گەیشتن بەیاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ

.

06:07 PM - 23/05/2018

هەرچەندە ڕێگای گەیشتنی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا قورس بوو، بەڵام سەركەوتوو بوو لەنوسینەوەی مێژوویەك بۆ خۆی بەگەیشتنی بۆ جاری سێیەم بەدوای یەك و چوارەم جار لە 5 ساڵی رابردوو بۆ یاری كۆتایی، سەرەتای كاروانی یانەی شاهانە بەو ئاستەوە دەرنەكەوت كە چاوەرێی لێ دەكرا، بەجۆرێك هەڵگری نازناوی پاڵەوانێتی یەكە نەیتوانی باڵادەستی بەسەر كۆمەڵەی هەشتەم بسەپێنێت و قۆناغی كۆمەڵەكانی لەپلەی دووەم كۆتایی پێ هێنا لەدوای یانەی تۆتنهام هۆتسبێری یەكەم، پێشبینی ئەوە دەكرا لەقۆناغی 16 دا ئەركی ئەو یانەیە قورستر بێت و كاروانەكەی لەو قۆناغە كۆتایی بێت بەتایبەت كە تیروپشكەكە خستیە بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كە خاوەنی چەند ئەستێرەیەكی دیارە لەپێشیانەوە نەیمار داسیلڤای بەرازیلی، بەڵام ریاڵ مەدرید سەرجەم پێشبینیەكانی پێچەوانە كردەوە و توانی لەیاری چوون و گەرانەوە سەركەوتن بەسەر یانەكەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا تۆمار بكات و لێهاتووانە بگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی، لەهەمان كاتدا ئەوەی سەلماند گەورەی ئەوروپایە و بەئاسانی دەستبەرداری نازناوەكەی نابێت، لەلایەكی ترەوە لەئاستی ناوخۆیی ریاڵ مەدرید لەركابەریكردن دووردەكەوتەوە و نازناوی لالیگای لەبەرژەوەندی بەرشەلۆنەی ركابەری لەدەستدا و لەجامی ئیسپانیاش لەسەر دەستی لیگانیس كرایە دەرەوە و بەوەش سەرجەم سەرنجەكانی لەسەر چامپیۆنس لیگ كۆكردەوە بەو ئامانجەی 13 مین نازناو بەدەستبهێنێت، لەقۆناغی چارەكی كۆتایی تیروپشكەكە بۆ تیپەكەی زێنەدین زێدانی راهێنەر ئاسان نەبوو كە خستیە بەرامبەر یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و دووەمی وەرزی رابردوی پاڵەوانێتی یەكە، لەو قۆناغە ریاڵ مەدرید هەمووانی توشی شۆك كرد و لەتۆرینۆ بە 3 گۆڵ شكستی بەیۆڤانتۆس هێنا، لەو یاریەی كە ئەستێرەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی تیا گەشایەوە بەتۆماركردنی یەكێك لەجوانترین گۆڵەكانی لەكاروانی یاریكردن لەتۆڕی گۆڵەكەی بۆفۆن، لەیاری گەرانەوە كە لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەرێوەچوو یۆڤانتۆس زۆر جیاوازتر لەیاری چوون دەركەوت و توانی 3 گۆڵ تۆمار بكات و ئەنجامی یاری چوون یەكسان بكاتەوە و لەو كاتەی یاریەكە بەرەو ئەوە دەچوو بچێتە دوو گێمی زیادكراو مایكڵ ئۆلیڤێری ناوبژیوانی ئینگلیزی لێدانێكی سزای گوماناوی لەبەرژەوەندی ریاڵ مەدرید ئەژماركرد و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەركی جێبەجێكردنی لەئەستۆ گرت و توانی گۆڵی پێ تۆمار بكات و یانەكەی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی، لەو قۆناغەشدا ریاڵ مەدرید كەوتە بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی، لەیاری چوونی نێو یاریگای ئەلیانز ئەرینا جارێكی تر یانەی شاهانە سەلماندی كە پاڵەوانی دەرەوەی یاریگای خۆیەتی لەقۆناغە یەكلاكەرەوەكان و بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردنەوەی تۆماركرد پێش ئەوەی یاری گەرانەوە بە 2 گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتایی بێت، بەوەش ئەو یانەیە كاروانەكەی لەپاڵەوانێتییەكە درێژە پێدا بەرەو شاری كییڤی ئۆكرانی كە تیایدا روبەروی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە