کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیۆرەنتینا توانی 2-1 بەرشەلۆنە دووچاری شكست بكات

.

12:37 PM - 03/08/2015

لە درێژەی ئامادەكاریەكانی یانەكان بۆ یاریەكانی وەرزی نوێ و لە میانی ركابەریەكانی جامی دۆستانەی نێودەوڵەتی  پاڵەوانەكان  یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی لە یاریگای ئارتیمۆ فرانكی پێشوازی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و پاڵەوانی وەرزی رابردووی خول و جامی یانەكانی ئیسپانیا و چامپیۆنس لیگ كرد  لە دەستپێكی یاریەكەوە یاریزانانی خاوەن یاریگا باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 4 یشدا فیدیریكۆ بیرناردیسكی گۆڵی پێشكەوتنی فیۆرەنتینای تۆمار كرد  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانە ئیتاڵیەكە درێژەیان بە ئاستە بەرزەكەیاندا و لە دەقیقەی 12 شدا فیدیریكو بیرناردیسكی دووەم گۆڵی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد  بەڵام دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە پەستانێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی فیۆرەنتینا  تا لە دەقیقەی 17 دا لویس سوارێز گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆمار كرد  دوا بەدوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵێكی زۆریاندا تۆری گۆڵی یەكتر بهەژێنن  بە تایبەتی یاریزانانی یانە ئیسپانیەكە كە لە هەوڵی ئەوەدابوون ئەنجامی یاریەكە هاوسەنگ بكەنەوە  بەڵام سەرەنجام هەردوولا لە تۆمار كردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و تا كۆتاییش یاریەكە هەر بەو ئەنجامە مایەوە و بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی فیۆرەنتینا كۆتایی پێهات  بەوەش یانەی بەرشەلۆنە بۆ سێیەم یاری لەسەر یەك لە جامی نێودەوڵەتی پاڵەوانەكان دووچاری شكست هات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە