کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرنامەی خۆراكی جیهانی هاوكاری خۆراكی بۆ ئاوارەكانی سوریا كەم كردەوە

.

01:05 PM - 01/08/2015

بەرنامەی خۆراكی جیهانی هاوكاری خۆراكی بۆ ئاوارەكانی سوریا كەم كردەوە. بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەربەنەتەوە یەكگرتوەكان لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بەهۆی كەمبوونەوەی كۆمەكی داراییەوە بڕی ئەو خۆراكەی دەدرێت بەسەدان هەزار ئاوارەی سوری لەئوردن و لوبنان بۆ نیوە كەمكراوەتەوە. لەكانونی یەكەمی ڕابردوشدا و لەبەرهەمان هۆكار بەرنامەی خۆراكی جیهانی ناچار بوو بەشێوەیەكی كاتی هاوكارییە خۆراكیەكانی خۆی بۆ نزیكەی یەك ملیۆن و 700 هەزارئاوارەی سوری ڕابگرێت، بەڵام دوای ئەوەی 65 ملیۆن دۆلار هاوكاری لە  ئەمریكاوە پێگەیشت توانی هاوكاریەكانی بۆ 440 هەزار ئاوارەی سوری لەئوردن دەست پێ بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە