کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕی یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار هاوكاری بەپەلە دەگەیەنرێتە عیراق

.

03:49 PM - 31/07/2015

لە بەیاننامەیەكدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاویكردوەتەوە: بڕی  یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار هاوكاری بەپەلە دەگەیەنێتە حكومەتی عیراق. لە بەیاننامەكەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەوەش ئاشكرا كراوە: عیراق دووچاری دوو كێشەی گەورە بووە، ئەویش رووبەڕووبونەوەی جەنگی رێكخراوی تیرۆرستی داعشە، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان، بەوەش ئەو وڵاتە رووبەڕووی كێشەی كورتهێنانی بودجە بوەتەوە و كاریگەری خراپی لەسەر دابەزینی یەدەگی عیراق هەبووە لە بانكی نێودەوڵەتیدا. گەیاندنی هاوكارییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راستەوخۆ بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری عیراق تەرخان دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە