کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیگۆ كۆستا لە یاریگاكان دوور كەوتەوە

.

11:21 AM - 29/07/2015

 دیگۆ كۆستا لە یاری شەوی رابردوی یانەكەی بەرامبەر بەرشەلۆنە دووچاری پێكان هات و تا ئێستاش ماوەی دووركەوتنەوەكەی نەزانراوە  رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە: پاش ئەوەی لە یاریەكەی شەوی رابردوو دیگۆ كۆستا دووچاری پێكان هات و بەو هۆیەوە یاریگای بەجێهێشت . و مۆرینۆی راهێنەر بە ناچاری لویك ریمی خستە شوێنەكەی . بریاریشە لە ماوەیكی نزیكدا پشكنینی ورد بۆ ئەو هێرشبەرە ئەنجام بدرێت و ماوەی دوور كەوتنەوەكەی ئاشكرا بكرێت  رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە : ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو پێكانەوە كۆستا نەتوانێت لە یەكەم یاری رەسمی یانەكەی یاری بكات كە بریارە لە رۆژی یەك شەممە لە جامی قەلغانی ئینگلیزی رووبەروی ئارسناڵ بێتەوە بەمەش بەر لە دەست پێكردنی یاریەكانی وەرزی نوێ‌ زەبرێكی كوشندە بەر مۆرینۆی راهێنەر دەكەوێت
 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە