کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 24 سەعاتی داهاتوودا پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم

.

05:06 PM - 18/03/2018



سەرچاوەیەكی تایبەت بەگەلی كوردستانی راگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە 24 سەعاتی داهاتوودا مووچەی وەزارەتی تەندروستی‌و پەروەردە دابەشبكرێت.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، وەفدێكی باڵای حكومەتی عیراق سەردانی خەزێنەی سلێمانیان كردووەو داوای ئامارو بڕی مووچەی فەرمانبەرانی پەروەردەو تەندروستییان كردووە‌و پێشبینیش دەكرێت، لە 24 بۆ 48 سەعاتی داهاتوودا پارەكەی بەغدا بگاتە هەرێمی كوردستان‌و مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دابەشبكرێت.
دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی‌و پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە لێپرسراوانی ئەو دوو وەزارەتە لەماوەی رابردوودا رایانگەیاندبوو، كە سەرجەم كارەكانی لیژنەی وردبینی بەغدا تەواو بووە، هاوكات هەفتەی رابردووش (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عیراق بەلێنی دا كە پێش جەژنی نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە