کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەپەگە چەند گوندێكی لە رۆژئاوای سررین كۆنترۆڵكرد

.

05:37 PM - 26/07/2015

یەپەگە چەند گوندێكی لە رۆژئاوای شارۆچكەی سررین لە چەكدارانی داعش پاككردەوە. یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند: چەند گوندێكیان لە چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای شارۆچكەی سررین كە دەكەوێتە نزیك حەڵەب كۆنترۆڵكردووە. ئەو گوندانەی لەژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعشدا بوون هەریەك لە (ئەلموجبەلە،ئەلئیزاعە،گرێ شویحە و شێخ ساڵح) بوون، بەڵام دوای چەند رۆژێك لە پێكدادانی نێوان یەپەگە و چەكدارانی داعش، شەڕڤانانی یەپەگە توانیان ئەو گوندانە كۆنترۆڵ بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە