کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.یوسف گۆران: ڕێزبەندیەك بۆ سێنتەرەكانی توێژینەوە لە زانكۆكانی كوردستان دادەڕێژین

.

03:53 PM - 13/02/2018

وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت ڕێزبەندیەك بۆ سێنتەرەكانی توێژینەوە لە زانكۆكانی كوردستان دادەڕێژین.
لە كۆبوونەوەیەكدا، كە لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەگرنگیەوە باسی لە كاری سێنتەرەكانی توێژینەوە كرد و ڕایگەیاند: یەكێك لە پایە گرنگەكانی پێشكەوتنی زانكۆكانی سێنتەرەكانی توێژینەوەن، بۆیە وەزارەت ئامانجێتی سێنتەرەكانی توێژینەوە ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبێ. وتیشی: دەبێ لێرە بەدواوە پێوەرێك بۆ سێنتەرەكانی توێژینەوە دابنێین، هەروەك مەرجەكانی كردنەوەی سێنتەر دیاری بكەین، چونكە چەندە گرنگە زانكۆكان سێنتەری توێژینەوەیان هەبێ، لەوەش گرنگتر كاركردنی بەردەوامیانە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی جیای پەیوەست بەكێشەكانی هەرێمی كوردستان. وتیشی: كار بۆ دانانی ڕێزبەندیەك بۆ سێنتەرەكانی توێژینەوە لە زانكۆكانی كوردستان دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە