کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

موراد قەرەیلان رایگەیاند هێرشكردنەسەر عەفرین هێرشكردنە بۆسەر هەموو كورد.

.

09:10 PM - 20/01/2018

موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان  و فەرماندەی گشتی هەپەگە,كە باڵی سەبازی پەكەكەیە رایگەیاندووە،هێرشكردنە سەر عەفرین هێرشكردنە بۆ سەر هەموو كورد و  پەكەكە لە بەرامبەر ئەو هێرشە بێدەنگ نابێت".
وتیشی "پەكەكە جیایە و یەپەگە و پەیەدەش جیایە ، بەڵام ئەگەر هێرش بكرێتە سەر عەفرین هەموومان یەك دەبین و دەوڵەتی توركیا لە عەفرین ناگاتە هیچ ئەنجامێك".
موراد قەرەیلان تەئكیدیتیشكردوەتەوە، لەحاڵەتی هێرشی دەوڵەتی توركیا بۆسەر عەفرین توشی شكستێكی گەورە دەبێت.
هاوكات قەرەیلان ئاماژەی بەوەشكرد كە ئاسمانی عەفرین لە ژێر كۆنتڕۆڵی ڕوسیادایە، و هەركات  فرۆكەكانی توركیا لەئاسمانی عەفرین بسوڕێنەوە ئەوە بەمانای ڕەزامەندی ڕوسیا دێت، بۆیە داوا لە بەرپرسانی روسیا دەكەین كە رێگربن لە پیلانی دەوڵەتی توركیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە