کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێمی بریمەنی ئەڵمانیا 20 كەس هەوڵی سەفەریان بۆناوچە قەیراناویەكانداوە

.

11:18 AM - 23/07/2015

كەسێكی تەمەن 26 ساڵ لەفڕۆكەخانەی هەرێمی بریمەنی ئەڵمانیا بەگومانی پەیوەندی بەتیرۆریستانی داعشەوە دەستگیر كرا.
لەو بارەوە پێگەی ئەلكترۆنی گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانی بڵاویكردەوە ئەو گومانلێكراوە لەنیسانی رابردوودا سەردانی سوریای كردووە و لە یەكێك لە ناوەندەكانی راهێنانی تیرۆرستانی داعشدا راهێنانی پێكراوە .
بەپێی سەرچاوەكانی حكومەتی ئەڵمانیا لە هەرێمی بریمەن تا ئێستا 20 كەس هەوڵی گەشتكردنیان بۆ ناوچە قەیراناوییەكان داوە و ژمارەیەكیان دەستگیركراون , لەلایەكی ترەوە دادگای پێداچوونەوەی ئەڵمانی، لەشاری میونشن سزای زیندانیكردنی 11 ساڵی بەسەر كەسێكی ئەڵمانیدا سەپاند دوای ئەوەی كە دانینا بە بوونی پەیوەندیی بە گرووپێكی تیرۆریستی و بەشداریكردن لە چەندین كۆمەڵكوژی كە لەلایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە ئەنجام دراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە