کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆن هایتن:بەرەنگاری ترەمپ دەبمەوە ئەگەر بە نایاسایی بڕیاری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆم بدات

.

11:13 AM - 19/11/2017

ژەنەڕاڵێكی ئەمریكی كە بەرپرسە لە چەكی ئەتۆمی ئەو وڵاتە رایگەیاند بەرەنگاری ترەمپ دەبێتەوە ئەگەر بە نایاسایی بڕیاری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی بدات.لە میانی دیداری (ئاسایشی نێودەوڵەتی هالیفاكس) لە كەنەدا , ژەنەڕاڵ (جۆن هایتن) فەرماندەی فەرماندەیی ستراتیژی ئەمریكا سەبارەت بە ئەگەری دەركردنی فەرمانێك بۆ بەبەكارهێنانی چەكی ئەتۆم لەلایەن دۆناَڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند لە هەلومەرجێكی هاوشێوەدا ئامۆژگاری سەرۆك دەكەم و هانی دەدەم لە بڕیارەكەی پاشگەزبێتەوە و لەبری ئەوە چەند بژاردەیەك دەخەینە بەردەستی كە بەكارهێنایان ئاسانتر بێت , وتیشی ئەگەر فەرمانەكەی سەرۆك  نایاسایی بوو، ئەوا رەتیدەكەمەوە و جێبەجێی ناكەم. ئەم لێدوانەی (هایتن) دوای مشتومری نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە هەردوو حزبی كۆماری و دیموكراتەكان دێت لەبارەی دەسەڵاتی ترەمپ بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ و بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی، ئەوەش لەكاتێكدایە گرژییەكان دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی كۆریای باكور لەهەڵكشاندایەو ئەگەری پێكدادان لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەئارادایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە