کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەلەعفەر: تا ئیستا زیاتر لە 13 هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون

.

08:49 PM - 23/08/2017

جێگری پارێزگاری نەینەوا دەڵێت: تائێستا زیاتر لە 13 هەزار هاوڵاتی لە قەزای تەلەعفەر ئاوارەبوون.
نورەدین قەبلان جێگری پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند: لە دە رۆژدا  ژمارەی ئاوارەكان لە هەموو ناوچەكانی قەزای تەلەعفەر گەیشتۆتە 13 هەزار كەس, جێگری پارێزگاری نەینەوا راشیگەیاند: لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ كارئاسانی بۆ ئاوارەكان و گواستنەویان بۆ ئۆردوگا تایبەتەكان.
سەبارەت بەوەی كە قەزای تەلەعفەر بنكەی سەركردایەتی تیرۆریستانی داعشە نورەدین قوبلان ئەو هەواڵەی رەتكردەوە و رایگەیاند: ئەوە دوورە لە راستییەوە بە بەڵگەی ئەوەی ئێستا لە رۆژی چوارەمی ئۆپراسیۆنەكەداین و تا ئێستا بەرگرییەكی ئەوتۆمان لەلایەن تیرۆریستانەوە نەدییوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە