کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیۆنگ یانگ بزوێنەری موشەك و كڵاوەی سەربازی زیاتر دروستدەكات

.

10:15 AM - 23/08/2017

سەرۆكی كۆریای باكور فەرمان دەدات  ژمارەیەكی زیاتر لەبزوێنەری موشەكەكان و كڵاوە سەربازییەكان بەرهەمبهێنرێت.ئاژانسی هەواڵی رەسمی كۆریای باكور بڵاویكردەوە كیم جۆنگ ئون سەرۆكی وڵاتەكەیان  لەمیانی سەردانێكیدا بۆ  پەیمانگای ماددە كیمیاییەكانی سەر بە ئەكادیمیای  زانستەكانی بەرگری ،فەرمانی بەو پەیمانگەیە داوە ژمارەیەكی زۆرتر لە بزوێنەری موشەكە بالیستییەكان و كڵاوە موشەكییەكان بەرهەمبهێنن.
ئەمەش لەكاتێكدایە رێكس تیلەرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەلێدوانێكی پێشوویدا ستایشی ئاستی دانبەخۆداگرتنی كۆریای باكوری كردبوو بەوەی لەدوای سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەریدا هیچ تاقیكردنەوەیەكی ئەتۆمی و موشەكی ئەنجام نەدابوو.ئومێدیشی خواستبوو ئەو هەنگاوە ببێتە ئاماژەیەك بۆ ئامادەبوونی بیۆنگ یانگ بۆ دەستپێكردنی وتوێژ و دانوستان لەگەڵ واشنتۆن لەئایندەیەكی نزیكدا.
بەڵام وەك چاودێران ئاماژەی پێدەكەن، پێدەچێت ئەم فەرمانەی سەرۆكی كۆریای باكور بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری بزوێنەری موشەك و كڵاوە جەنگییەكان جارێكی ئاڵۆزییەكانی نێوان بیۆنگ یانگ و واشنتۆن قووڵتر بكاتەوە و ئومێدەكانی واشنتۆن بۆ دەستپێكردنی دانوستان لەگەڵ كۆریای باكور دوورتر بخاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە