کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

.

02:54 PM - 14/08/2017



راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی ی.ن.ك روونكردنەوەیەك لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە.
لەروونكردنەوەكەدا هاتووە: لەكۆبونەوەی رۆژی 29ی تەموزی ڕابردوودا  لیژنەی باڵای ریفراندۆم، بڕیاریدا كە لەماوەی دوو هەفتەدا، پەرلەمان كارا بكرێتەوە، بەڵام لەكۆبوونەوەی 8ی7دا، لەسەر پێشنیازی مەلا بەختیار چەند بڕیاری رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمان بۆ چەند ڕۆژێكی دواخرا، تا دەرفەت هەبێ‌ بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، كۆببنەوەو بڕیاری پێویستی خۆیان لەسەر ئەو پرسە بدەن، بەتایبەتی كە بڵاوكرابۆوە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، رۆژی 12ی8 بۆ دوا بڕیاردان كۆدەبنەوە. لەكۆتایی ڕوونكردنەوەكەشدا ئاماژە بەوەدراوە: ئێستا كە بۆ زیاتر دەرفەت رەخساندن‌و كاتی زۆرتر، یەكێتیی پێشنیازی رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمانی دواخستووە، لەبری ئەوەی لەلایەن بەشێك لەچالاكەوانی فەیسبوكەوە، تەقدیر بكرێ‌. كەچی بەپێچەوانەوە، كردویانە بەمایەی رەخنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە