کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە شاری‌ سەنعای پایتەختی یەمەن بە دەیان كەس كوژران و برینداربوون

.

12:16 PM - 07/07/2015

لە ‌هێرشێكی‌ هاوپەیمانانی‌ عەرەبیدا بۆ سەر بازاڕێك‌ ‌ لە شاری‌ سەنعای پایتەختی یەمەن دەیان كەس كوژران و برینداربوون. شەریف لوقمان، وتەبێژی‌ سەربازی‌ بەناوی‌ حوسیەكانەوە بە كەناڵی‌ سی ئێن ئێنی‌ راگەیاندووە: فڕۆكەكانی‌ سعودییە لە هێرشەكانیاندا بازاڕێكی‌ میللیان لەناو شاری‌ سەنعا كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە لانی‌ كەم 50 كەس كوژراو و برینداربوون. ژمارەیەك لە بەرپرسانی‌ حوسییش ئەوەیان ئاشكراكردووە: كە فڕۆكە جەنگییەكانی‌ هاوپەیمانانی‌ عەرەبی‌ نوسینگەیەكی‌ سیاسی‌ حوسیەكانی‌ لە شاری‌ سەنعا كردوەتە ئامانج، بەڵام ژمارەی‌ قوربانیەكانیان ئاشكرانەكردووە. لە ‌شاری‌ عەدەنیش فڕۆكە جەنگیەكان ژمارەیەك ناوچەی‌ نیشتەجێبونیان كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە‌ 7 كەس كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە