کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرۆكە جەنگییەكانی عیراق لە باشوری رۆژئاوای سەربازگەی سپایكەر بە دەیان تیرۆریست دەكوژن

.

08:21 PM - 05/07/2015

وەزارەتی بەرگری عیراق رایگەیاند: بە هۆی هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی عیراق بۆ سەر باشوری رۆژئاوای سەربازگەی سپایكەر دەیان تیرۆریستی داعش كوژران. وەزارەتی بەرگری عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بە هۆی هێرشی فرۆكەكانی هێزی ئاسمانی عیراق لە باشوری رۆژئاوای سەربازگەی سپایكەر 39 تیرۆریست كوژران و   دەیان تێرۆریستی تریش  بریندابوون. هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: زۆربەی ئەو تیرۆریستانەی كە لەو هێرشەدا كوژراون بە رەگەز بیانین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە