کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس یاریی لوتكەی لەبەرژوەندی خۆی یەكلاكردەوە

.

12:04 PM - 24/05/2015

یارییەكانی هەفتەی پێش كۆتایی خولی یانەكانی ئیتاڵیا درێژەی هەیە، یانەی یۆڤانتۆس-یش یاریی لوتكەی لەبەرژوەندی خۆی یەكلاكردەوە.
لەیارییەكی هەفتەی 37ی خولەكەدا یانەی یۆڤانتۆس لەنێو یاریگاو بەردەم هاندەرانیدا رووبەڕووی یانەی ناپۆلی بووەوە، ئەو یارییە گرنگیەكی ئەوتۆی بۆ یوڤی نەبوو، لەبەرئەوەی نازناوەكەی بەدەستهێناو گەیشتۆتە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بەڵام بۆ ناپۆلی گرنگییەكەی ئەوە بوو بەبردنەوەی تارادەیەك لەپلەی سێیەمی نزیك دەبووەوە لەتایمی یەكەمدا یاریزانانی یوڤی باشتر دەركەوتن و رۆبرتۆ پێرێرا لەدەقیقەی 13 گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد لەسەرەتای تایمی دووەمیشدا یاریزانانی ناپۆلی باڵادەستبوون و لەدەقیقەی 50 داڤید لوپێز گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یۆڤانتۆس كۆنترۆڵی یارییەكەیان كردو ماركۆ ستوراری لەدەقیقەی 77 و سیمۆنی پیپی بە لێدانی سزا لەدەقیقەی 90 دوو گۆڵی تریان تۆماركرد، سەرئەنجام یانەی یۆڤانتۆس یاریەكەی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ناپۆلی بردەوە و دوای كۆتایی هاتنی یاریەكەش یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس لە ئاهەنگێكدا نازناوی ئەم وەرزەی خولەكەیان بەرز كردەوە كە ئەمە جاری چوارەمە لەسەر یەك دەبێتە پاڵەوانی سكۆدیتۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە